ریاڵ مەدرید دوا بڕیاری بۆ گواستنەوەی هاڤێرتز دا

بە پێی زانیاری  ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی هاڤێرتزی یاریزانی یانەی چێڵسی کشاوەتەوەو ئامادە نیە گرێبەستی لەگەڵ بکات.

 یانەی ڕیال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا ئەولەویەتی جیاوازی هەیە، بەو پێیەی هەوڵدەدات بە یاریزانی پلە یەک پاڵپشتی هێڵی پێشەوە بکات، دوای ئەوەی نزیکە لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ خۆسێلیۆ کە دەبێتە یاریزانی یەدەگ بۆ ماریانۆ.

 یانەکە لەم دواییانەدا سێ گرێبەستی لەگەڵ گارسیا و بێلینگهام و گەڕانەوەی دیاز ڕاگەیاند.


بەڵام گرنگیدانی بە هاڤێرتزی یاریزانی یانەی چێڵسی  کەمکردۆتەوەو ئێستا هەموو تەرکیزی لەسەر مباپی فەرەنسیە کە ئەگەری چونی هەیە لەم هاوینەدا.


AM:11:08:17/06/2023