بەرپرسێکی باڵای کارەبای سلێمانی دەستگیر دەکرێت

ئەمڕۆ یەک شەممە بەرپرسی بەشی وزەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بە ( ش. ع) ناسراوە و بەرپرسی بەشی وەزەی کارەبای سلێمانییە.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هۆکاری دەستگیرکردنەکە پەیوەندی بە "گەندەڵیەوە" هەیە.

دوو مانگ پێش ئێستاش بەرپرسێکی کارەبای چوارتا دەستگیرکرا و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.


PM:01:48:18/06/2023