"مەشعان جبوری ٥٠ هەزار مەتر زەوی لە شوێنێکی نایابی هەولێر وەردەگرێت"

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی دەست لە کارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەت بەخۆی لە فەیسبووک پیرۆزبای لە مەشعان جبوری دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی ٥٠ هەزار مەتر زەوی لە هەولێر.

ڕۆژی یەک شەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ عەلی حەمە ساڵح ئەندامی دەست لە کارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،" پیرۆزبایی لە مەشعان جبوری دەکەم بە بۆنەی وەرگرتنی ٥٠ هەزار مەتر زەوی لە شوێنێکی نایابی هەولێر، کە  بەهاکەی ٣٠ ملیۆن دۆلارە".

عەلی حەمەساڵح وتیشی"زەویەکەی مەشعان جبوری دەکەوێتە سەر ڕێگای بەحرکە، تەنیشت زەویە ١٥ ملیۆن دۆلارەیەکەی جەمشید، کچەکەی سەرپەرشتی دەکات ناوی حنینە، پرۆژەکەش چوار تاوەرەو ناوی تروستارە".

مەشعان جبوری کەسایەتییەکی سیاسی سونەی عێراقە، دۆستی نزیکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.




وێنەی زەوییەکەی مەشعان جبوری کە لە هەژماری تایبەت بە عەلی حەمەساڵح دانراوە:



PM:10:03:18/06/2023