بڕە پارەی پسوڵەی ئەلكترۆنی بەشەخۆراك بۆ هەر خێزانێك دیاریی كرا

لەسەر بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ دروست كردنی پسووڵەی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك، بڕی هەزار دینار لە هەر خێزانێك وەردەگیرێت، بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی گەرمیان بڵاوكرایەوە"هاووڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و دەربەندیخان پێویستە سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بەمەبەستی ئەوەی هەر سەرۆك خێزانێك بڕی (١٠٠٠) دینار ڕادەستی بڕیكارەكە بكات". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"ئەو پارەیە لەبری چاپ كردنی كارتی ئەلیكترۆنیی و  پێویستە هاووڵاتیان بەزووترین كات ئەو پارەیە ببەن، چونكە خۆراكی مانگی٥ نادرێت،  ئەو پارەیە ڕادەست نەكرێت". 


PM:11:10:19/06/2023