لە دۆسیەی هاوکار جاف چوار تۆمەتباری تر حوکمدران


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ ی حوزەیران، دادگای هەولێر لە دۆسیەی " تیرۆرکردنی " هاوکار جاف حوکمی چوار کەسی دیکەی دا، کە ئەوانیش (یاسر شەبەک، سەرمەند، دوو ئەفسەر بە ناوەكانیی عەلی و ئەحمەد)ەوە بوو.

دادگای هەولێر لە دانیشتنێکی دیکەی خۆیدا لەسەر کەیسی هاوکار جاف، حوکمی یاسر شەبەک و سەرمەند بە زیندانیكردنی هەتایی حوکمداو، هەریەک لە عەلی و ئەحمەدیش بە ٧ ساڵ زیندانی حوکم دران.

هەروەها دادگا حوکمی موسادەرەی ئەموالی مەنقوولە و غەیر مەنقوولەی تۆموتبارانی دەکرد.
  رۆژی ٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەسەر بڕیاری دادگای تاوانی هەولێر، لە کەیسی عەقید هاوکار جاف حوکمی غیابیی لەسێدارەدانی بۆ شەش کەس دەرکرد لەوانە:

وەهاب مەجید باقی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی
کارزان محەممەد رەشید، بەرپرسی هەواڵگریی دژەتیرۆری سلێمانی
وریا خالید عەلی، ئەفسەر 
لەشکر محەممەد حەسەن، ئەفسەر
عاسی رەشید حوسێن، ئەفسەر
لوئەی محەممەد رەزا، فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆری سلێمانی لە گەرمیان
 
 رۆژی رۆژی ٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، دوو بۆمب بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەری دژەتیرۆی یەکێتی عەقید هاوکار عەبدوڵڵا، ناسراو بە هاوکار جافدا کە ماڵ ومناڵەکەشی لەگەڵدا بوو تەقێنرایەوەو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا. 
 




PM:05:46:20/06/2023