دووەم حاجی كورد كۆچی دوایی كرد


ئەو حاجییە كوردەی لە شاری مەككە تووشی جەڵتەی مێشك ببوو، كۆچی دوایی كرد.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووەم حاجی لەشاری مەككەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد، حاجیەكە ناوی (ئەختەر ئەحمەد عەبدولكەریم)ە لەدایكبووی ١٩٥٥ خەڵكی ھەڵەبجەی تازەیە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو حاجییە دوای ئەوەی جەڵدەی مێشك لێی داوە نەشتەرگەریشی بۆ كراوە، بەڵام بەداخەوە ئەم بەیانییە كۆچی دوایی كرد، لیژنە كارگێڕیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە  سەرقاڵی تەواو كردنی ڕێكارەكانن بەڕەزامەندی كەس وكاری كۆچكردوو دوای نوێژلەسەركردنی لەشاری مەككەی پیرۆز بەخاك دەسپێردرێت".





AM:08:57:21/06/2023