ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ پێشمەرگە دابین دەکات

ئەمریکا دەیەوێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕادەستی هێزی پێشمەرگە بکەن لە هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی ناوچەکە کەوتە بەر زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاوە. 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (میدل ئیست ئای)، دوێنێ چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەموارکردنەوەی کۆنگرێسی کۆمارییەکان دۆن بەیکنی پەسەند کرد، کە هەوڵەکانی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ پێشمەرگە بەهێزتر دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی گفتوگۆکان لەسەر ڕۆژنامەی نیشتمانی یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری بۆ ساڵی ٢٠٢٤ (NDAA)، کە یاساکە بودجەی ساڵانەی پێنتاگۆن دادەنێت.

ماڵپەڕەکە لە زاری دۆن بەیکنەوە ڕاگەیاندووە" ئەو ڕێوشوێنە پاڵپشتی بەهێزی دوو پارتی دەسەڵاتداری ئەمریكا دەکات، بەڵام پێویستە كۆنگرێسی ئەمریكا بە هەردوو ئەنجوومی نوێنەران و پیرانیشەوە هەنگاوەكە پەسند بكەن". 

هەروەها بەیکن داوا لە ئیدارەی ئەمریکا دەکات پلانێكی كار ئامادە بکەن بۆئەوەی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكەن تاوەكو بتوانن لە دژی مووشەك و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگری لە خۆیان بكەن. 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هەڵمەتی واشنتۆن بۆ شکستپێهێنانی چەکدارانی داعش چەک و هاوکاری دارایی لە ئەمریکا وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێمی کوردستان تاڕادەیەک سەقامگیرە، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا شایەتی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان بووە، بەو پێیەی ئێران و تورکیا هێرشی ئاسمانییان بۆسەر گروپە کوردییەکانی چالاک لە ناوچەکە دەستپێکردووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە" سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا گرووپە کوردەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کردە ئامانج، ئەو کاتەی تاران هەوڵی سنووردارکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بوو کە بەهۆی کوژرانی ئەو ژنە گەنجە کوردە بە ناوی مەهسا ئەمینی سەریهەڵدا". 

لای خۆشیەوە جۆناسان لۆرد سەرۆکی پرۆگرامی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەنتەری ئاسایشی نوێی ئەمریکا، بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە" دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ پێشمەرگە، دەکرێت ناکۆکی لەگەڵ سنووردارکردنی دابینکردنی سەربازی هەبێت، چونکە هاوپەیمانەکانی دیکەی ئەمریکا کێبڕکێ لەسەر سەرچاوەی چەک دەکەن، وەک لە ئۆکرانیا و وڵاتانی کەنداو". 

وتیشی" داواکارییەکی زۆر لەسەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا هەیە، لە ئۆکرانیا و دەوڵەتانی کەنداو و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر وڵاتێک یان ناوچەیەک کە تەقەمەنی ئێرانی، مووشەکی بالیستی یان مووشەکی مەترسی دروست بکات، مەترسییەکی گەورەیە شوێنێک کە هیوادارە تواناکانی بەرگری ئاسمانی بەهێزتر بکات.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە" پەرلەمانتارانی ئەمریکا نیگەرانن لەوەی تورکیا سوود لە کشانەوەی ئەمریکا وەربگرێت و هێرش بکاتە سەر میلیشیا کوردییەکان، کە بە تیرۆریستی دەزانێت، بەڵام ئەمریکا بە هاوپەیمانی دەزانێت". 


PM:04:56:22/06/2023