هەڵوێستی كۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە گرژییەكانی كۆمەڵە


رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نیگەرانی خۆیان لە دروستبوون گرژییەكانی هەردوو باڵی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشان دەردەبڕن و ئامادەیی خۆیشیان بۆ چارەسەری گرژییەكان دەخەنەڕوو.

رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی مانگی پوشپەڕ، درێژەی ناكۆكیەكانی نێوان دوو باڵی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، كە باڵێكیان لە ڕۆژانی ڕابردوودا رایانگەیاندووە بە ناوی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانەوە درێژە بە چالاكی سیاسی خۆیان دەدەن‌، شەڕ و پێكدادانی چەكداری لێكەوتەوە، لە ئاكامدا بەداخەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەستداوە و هەروەها برینداریش هەیە".

كۆمۆنیست ئاماژەی بەوەداوە "ئێمە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی ‌زایەتی خۆمان بەرانبەر بەو ڕووداوە، هەرچەشنە دەستبردنێك بۆ چەك لە كێشە و ناكۆكییه ‌ سیاسییەكانی ناو ئۆپۆزسیۆن بەتوندی مەحكوم دەكەین و داوامان لە هەردوولا ئەوەیە كە به هەست بە بەرپرسیارییەتی بەرانبەر بە بارودۆخی سیاسی هەستیاری ئێستا ناكۆكییەكانی نێوخۆیان لە ڕێگەی دیالۆگی سیاسی و شارستانیانەوە چارەسەر بكەن و ڕێگەی ‌ نەدەن كە دوژمنانی خەڵكی كوردستان پێی شاد بن. كۆمەڵە لە هەمانكاتدا ئامادەیی خۆی رادەگەیەنێت بۆ هەر چەشنە هاوكارییەك لە پێناو هێوركردنەوەی بارودۆخەكەدا".



PM:10:17:22/06/2023