بۆچی پاریس سانجێرمان داوای 200 ملیۆن یۆرۆی لە ڕیال مەدرید کرد بۆ ئەوەی مباپێ بفرۆشێت؟

دوایین پێشهاتەکانی گواستنەوەی کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسا و پاریس سانجێرمان بۆ ڕیال مەدرید دەچێتە ڕێگای ئەوەی یانە فەرەنسییەکە داوای ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانە ئیسپانیەکە بکات بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە.

 پاریس تێدەگات کە ئەم ژمارەیە مەحاڵە، بەڵام دەیەوێت ڕیال مەدرید بێتوانا بکات، هەروەها دەیەوێت بیفرۆشێت بۆ ئەوەی زۆرترین قازانجی دارایی بەدەستبهێنێت.


لەئەگەری نەفرۆشتنی مباپێ لەم هاوینە لە لایەن پاریس سانجێرمانەوە،یانەی شاهانە لەهاوینی داهاتوو دەتوانێت بێبەرامبەر بۆ یانەکەی بگوازێتەوە.


AM:10:11:23/06/2023