بڕیاری دەستبەسەرداگرتن بۆ پارە و سامانەکەی كازمی دەرچوو

دوێنێ پێنج شەممە لەسەر فەرمانی دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتن بۆ پارە و سامانەکەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق دەرچوو. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند" بەپێی فەرمانێكی دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتن بۆ پارە و سامانەکەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق دەرچووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان بەردەوامن، بەڵام تا ئەم ساتەوەختە هیچ فەرمانی دەستگیرکردن و قەدەغەکردنی گەشتکردن دژی کازمی دەرنەچووە. 

دوای دەست لەكاركێشانەوە عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، مستەفا كازمی ڕاسپێردرا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. 

کازمی لە ماوەی دەستبەکاربوونی كابینەکەی تێوەگلاون لە چەندین دۆسیەی گەندەڵی کە گەورەترینیان دۆسیەی دزی سەدە بوو. 


PM:02:40:23/06/2023