نرخی سەرجەم دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بە جێگیری مایەوە، بەڵام نرخی لیرەی تورکی تا دێت زیاتر دادەبەزێت. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار و ١٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزار و ٣٥٠ دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٥ هەزار و ٧٧٢ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٣٠ دینارە.


AM:10:54:24/06/2023