وەزارەتی کارەبای رایگەیاند " ئەو گرفتەی لە کێڵگەی کۆرمۆردا بۆ گواستنەوەی غازی شل دروستبوو چارەسەر کراوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی هاتووەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی".
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوە ) لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات گرفتەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر چارەسەر کراوە.
هەروەها هاتووە "" ئێوارەی ئەمڕۆ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوەو هەزار و ٨٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە".
دوێنێ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لە گازی کۆرۆمۆ بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.