بەرشەلۆنە شەش یاریزانی گەورەی لەم هاوینە بۆ گواستنەوە دیاری کردووە

رۆژنامەنوس جێرارد رۆمێرۆ ناوی شەش یاریزانی بڵاوکردووەتەوەو ئاشکرای کردووە یانە کەتەلۆنیەکە کار بۆ گواستنەوەیان دەکات.

رۆژنامەنوسەکە ئاشکرای کردووە کانسێلۆی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی  و زۆبیمێندی یاریزانی یانەی ریاڵ سۆسیداد و ،برۆزۆڤیچی کرواتی و یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان و ،ڤیتۆر رۆکی بەرازیلی و یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ،پارانانەیسی و گۆندۆگانی یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی و ،ئینگۆ،مارتینێزی ئیسپانی و یاریزانی یانەی ئاتلەتیک بیلباو پاڵێوراوی بەهێزن تا یانە کەتەلۆنیەکە گرێبەستیان لەگەڵ بکات.

بە قسەی ئەم سەرچاوە،برۆزۆڤیچ گواستنەوەی ئاسانە بەڵام زوبیمێندی گرێبەستێکی زۆر ئاڵۆز دەبێت بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.


PM:08:00:25/06/2023