سلێمانی.. نرخی کارەبای مولیدە ئەهلییەکان بۆ ئەم مانگە کەمدەکرێتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بە بەراورد بە مانگی رابردوو نرخی کارەبای مولیدە ئەهلیەکانی ستییکەنا کەمدەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (ستیەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (٦) حوزەیران دیاریکرد، کە بریتیە لە (٢٧٧) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستیەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بریتیە لە (٢٧٧) دینار، لە کاتێکدا مانگی رابردوو، نرخی کێلۆوات هاوەرێک بە (٢٨٠) دینار بوو
نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی حوزەیران (٢٧٧) دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک، ئەوەش بەراورد بە مانگی رابردوو هەرزانترە بەو پێیەی لە مانگی ئایاردا نرخی کێلۆوات هاوەرێک بە (٢٨٣) دینار بوو.

لە راگەیاندنەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستیشە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.



PM:07:46:26/06/2023