پاریس سانجێرمان ریاڵ مەدرید شۆک دەکات

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئامادە نیە دەستبەرداری ئەستێرەی یانەکەی مباپی ببێت ئەگەر 250ملیۆن یۆرۆشی پێ بدرێت.

رۆژنامەنووس پابلۆ پۆلۆ لە رۆژنامەی (مارکا) ئاشکرای دەکات، لە قەتەرەوە ئەو هەواڵە ڕەتکرایەوە کە پاریس سانجێرمان لەگەڵ ڕیال مەدرید ڕێککەوتنی بۆ گواستنەوەی مباپێ کردووە بە بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ،ئەوە راست نیە. 

  هەروەها  ئێستا خەونی پاریس سانجێرمان ئەوەیە کە تیپەکە بە سەرۆکایەتی لویس ئێنریکی بە باشی بڕوات و کیلیان مباپێ جارێکی تر دڵخۆش بێت کە پەیوەندی بە پڕۆژەکەیانەوە هەیە لە داهاتوودا بۆیە دەیانەوێت بمێنێتەوە.
مباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستی تەواو دەبێت و ئێستاش بە یانەکەی وتووە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.


PM:09:38:26/06/2023