سەهۆڵاوەكە خەڵكیشی نانبڕاو كرد

 پیاوێكی بەریتانی دەچێتە لیستی قوربانیانی سەتڵە سەهۆڵاوەكەوە و بەهۆیەوە لە كارەكەی دەردەكرێت. 
ماسیۆ هێرن كە تەمەنی 30 ساڵە لە كۆمپانیایەك كاردەكات، بەهۆی ئەوەی لەشوێنی كارەكەیدا سەتڵە سەهۆڵاوەكەی كردووە بەخۆیدا لەشوێنی كارەكەی دەردەكرێت، هەرچەندە كۆڵەتی لە بەڕێوبەرەكەشی وەرگرتووە. 
ماسیۆ دڵگرانە لەو بڕیارە بەرامبەری دەركراوە و ئاماژە بەوە دەكات كە جگە لەوەی مۆڵەتی بۆ ئەو كارە وەرگرتووە، دوای تەواوبونی دەوامی فەرمیش ئەو كارەی ئەنجامداوە.
 ئەو پیاوە بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ڕاگەیاندووە كە ئەمە كاریگەری زۆر دەكاتە سەر خێزانەكەی، چونكە ئەو تاكە سەرچاوەی دارایی خێزانە چوار كەسییەكەیەتی. 



PM:12:56:14/09/2014