بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕێژەیەک ڕووی لە دابەزین کرد.
بەپێی نرخی بۆرسەکان، ئەمڕۆ نرخی دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەدەکرێت:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٦٠ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٥ هەزار و ٩٠٠ دینارە.