دەروازەی شوشمێ كرایەوە


دەروازەی سنووری شوشمێ لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەنێوان هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان كرایەوە و ئەمڕۆش یەكەم كەس بوو لە رێگەی ئەو دەروازەیەوە گەڕایەوە رۆژهەڵاتی كوردستان.
 
نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە رایگەیاندوە، كردنەوەی ئەم دەروازەیە گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ هەموو كوردستان، بەتایبەت پارێزگای هەڵەبجە، هەروەها لەڕووی ئابووری گەشتیارییەوە، هەروەها لەڕووی داراییەوە و وتویەتی "لە بەرنامەماندایە ئەم مەرزە گەورە و فراوان بكەین و دوای جەژنیش بە سەرپەرشتیی پارێزگاری هەڵەبجە كار دەكەین بۆئەوەی مەرزی سازانیش بكرێتەوە".

ناحیەی تەوێڵە دەكەوێتە سەر سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ساڵانێكی زۆری هەوڵی كردنەوەی ئەم مەرزە دەدرێت.



PM:10:18:27/06/2023