ئهكتهری دیاری كورد، بەیان عوسمان بەبۆنەی جەژن قوربانەوە نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاووکردەوە.
بهیان، له هەژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (ئینستاگرام) نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردوەتەوەو جەژنە پیرۆژە لە هەوادارانی دەکات و نووسیوویەتی" جەژنتان پیرۆزبێت ئازیزان".
لە ئێستادا بەیان عوسمان دوای چەندین ساڵ دابڕان لە کاری هەنەری سەرقاڵی نوێترین کاری هونەریەتی بەناوی ئەڵودە.
بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای گەردەلوول بوو کە به ڕۆڵی وەنەوشە ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی (شیرین) دەرکەوت و لە درامای (ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش) ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی (خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە)، ناوبراو ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.
نوێترین وێنەی بەیان عوسمان