کچە گۆرانیبێژی دیاری ناسراوی کورد کەویار هادی ناسراو بە کەویار هەورامی وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.
کەویار هادی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ یەکەمین جار نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.
كەویار هەورامی ساڵی (١٩٩٩) لە هەڵەبجە لە دایكبووە و ساڵی (٢٠١٠) بەشداری پرۆگرامێكی تایبەتی منداڵانی بەهرەمەندی كرد بە ناوی تۆ نمونەی، لەو كاتەشەوە بەهۆی دەنگە تایبەتەكەیەوە توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات، بەستایلێکی سونەتی گۆرانی دەچڕێت و توانایەکی باشی هەیە لە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندان "مەزهەری خالقی، محەمەدی ماملێ، عەدنان کەریم".
هەروەها رێبین سالار یەکێکە لە موزیسیانە دیارەکانی کورد و ئامێری سەنتور دەژەنێت، ساڵانێکی زۆرە لە بواری گۆرانی و مۆسیقادا خزمەت بە هونەری کوردی دەکات.