دەست بە تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان كرا


كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەستیكرد بە تۆماركردنی ناوی ئەو هاوپەیمانێتیانەی دەیانەوێت بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا بكەن رادەگەیەنێت. 

عیماد جەمیل، ئەندامی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، فەرمانگەی كاروباری حزبەكان و قەوارە سیاسییەكان لە كۆمسیۆنی باڵا دەستی كردووە بە وەرگرتنی داواكاری تۆماركردنی هاوپەیمانییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، پرۆسەكە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەكان بەڕێوە دەچێت و 250 هەزار كارمەند بەشداری سەر سندوقەكانی دەنگدان دەكەن.



PM:05:01:01/07/2023