بەم مەرجانە رێگە بە كردنەوەی زانكۆی تایبەت دەدرێت


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەمەودوا كردنەوەی زانكۆی تایبەت مەرجدار دەكرێت ئەویش بە هاوبەشیكردن لەگەڵ زانكۆیەكی بیانی كە لە لیستی زانكۆ باوەرپێكراوەكانی وەزارەكە هەبێت.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاندووە، لەمەودوا لەسەر چەند بنەمایەكی نوێ مۆڵەت بە كردنەوەی زانكۆی نوێ دەدرێت، ئەوانیش پێداویستی بازاڕ، كوالێتی خوێندن و ئاستی زانستی و ئەكادیمی لەبەرچاو دەگرێت، هاوكات هەڵسەنگاندنی زانكۆ تایبەتەكانیش لەخۆدەگرێت.

بەوتەی عەبودی، وەزارەت مەرجی ئەوەی داناوە كە لەمەودوا هەر زانكۆیەكی تایبەت بكرێتەوە پێویستە لەگەڵ زانكۆیەكی بیانی متمانەپێكراوی ئاست بەرز هاوبەشی بكات كە لە لیستی زانكۆ باوەرپێكراوەكانی وەزارەتەكەیاندا هەبێت.



PM:08:06:02/07/2023