نرخی ئەمڕۆی دۆلار و سەرجەم دراوەکانی دیکە ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی تەموز نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم کەمێک گۆڕانی بەسەردا هات، هەروەها نرخی لیرەی تورکیش لە نزمترین ئاستیدایە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند: 

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٢٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو. 

-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٩ هەزار و ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٥ هەزارو ٦٥٠ دینار.

-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٦ دینار.


AM:10:24:03/07/2023