لاپۆرتا قسەی نوێ لەسەر میسی ئاشکرا دەکات

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، وردەکاریی نوێی ئاشکرا کرد سەبارەت بەو دانوستانانەی لەگەڵ خۆرخی مێسی باوکی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی کردبووی بۆ هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی بۆ بلاوگرانا، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، پێش ئەوەی بچێتە ئینتەر میامی.

 لاپۆرتا لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "لا ڤانگاردیا”، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، "لەگەڵ خولی ئیسپانیا ڕێککەوتین کە بەشێک لە سەرچاوەکانمان بۆ مێسی تەرخان بکەین، ئەوەمان ئامادەکرد لە چوارچێوەی پلانی ئیمکانی ئابووری کە پێشکەشمان کردوون، و ئەویش باوک خۆرخی باسی ئەم بابەتەی بۆ کردین، بەڵام پێی وتم کە لیۆ ساڵێکی سەختی لە پاریس بەسەر بردووەو کە ئەو شوێنێکی دەوێت کە فشار کەمتری تێدا بێت و ئەگەر لەگەڵ ئێمە بەردەوام بێت، فشارەکان لەسەری بەردەوام دەبن، بۆیە من لە بڕیارەکەی تێگەیشتم".

 لاپۆرتا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە چوارچێوەی یادی 125 ساڵەی یانەکەدا ڕێز لە مێسی دەگرین بە کردنەوەی یاریگای (کامپ نو)، ئەوە شتێکی نموونەیی دەبێت.

 لاپۆرتا ئاشکرای کرد کە یانە ئیسپانییەکە هێشتا قەرزاری میسییە کە پارەی دارایی دواکەوتووە و ڕوونیشیکردووەتەوە: ئێمە تا ساڵی ٢٠٢٥ قەرزاری مێسیین، چونکە بەپێی ئەنجوومەنی پێشوو وەرگرتنی مووچەکەی دواخستووە.

 جێگای سەرنجە کە بەرشەلۆنە لە ئەو یاریگایانە یاری ئەنجام دەدات کە لە ماوەی وەرزی داهاتوودا لە یاریگای خۆیدا دەبێت لە یاریگای "مۆنتخویک” کە توانای وەرگرتنی ٥٥ هەزار کورسی هەیە.

  میسی دوای بڕیاری گواستنەوەی بۆ ئینتەر میامی ڕایگەیاندبوو: ویستم بگەڕێمەوە بۆ بەرشەلۆنە، ئەم خەونەم هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، نەمدەویست لە هەمان کاتدا بم جارێکی تر هەڵوێستم وەرگرتەوە، بۆ ئەوەی داهاتووەکەم بەدەست کەسانی ترەوە بەجێبهێڵم، خەونم بە گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە دەبینی، بەڵام متمانەم بەم هەنگاوە نەبوو، دوای چیرۆکی ڕۆشتنم لە ساڵی ٢٠٢١.

 لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنەکەیدا سەبارەت بە دۆخی دارایی یانەکە وتی: کاتێک گەیشتینە یانەکە دۆخەکە ناجێگیر بوو، بەڵام گواستمانەوە و یانەکەمان لە ئیفلاس ڕزگار کرد، ئێستا یانەکە لە ڕووی  دارایی و دامەزراوەییەوە باشترە.
  سەبارەت بە وەرگرتنی ئۆفەری ڕۆشتنی کیسی یاریزانی تیپەکە، لاپۆرتا ڕوونیکردەوە: تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی نەگەیشتووەتە دەستمان، بەڵام ئەگەر بیەوێت بڕوات، ڕێز لە بڕیارەکەی دەگرین، ئەگەر بمێنێتەوە دەتوانێت سوودی بۆ ئێمە هەبێت. ”
 هەروەها سەبارەت بە خواستی چاڤی هێرناندێز بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی سوپەر ناوەند، لاپۆرتا ڕوونیکردەوە: ئەو لە دۆخی یانەکە تێدەگات، ئێمە زۆر باش دەزانین کە دەیەوێت تیپەکە بەهێز بکات بە گرێبەستی تایبەت، بەڵام دەزانێت هەندێک بژاردە کاریپێناکرێت و دەبوو هەڵەیە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیان، سەرەتا دەبێت سەیری یاریزانانی لاماسیا بکەین”.


PM:01:13:03/07/2023