لە ئێران لە ماوەی ٦ مانگدا ٣٥٤ کەس لە سێدارە دراون


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند " لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣٥٤ کەس لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لە سێدارە دراون".

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاندرا هاتووە" لە مانگی حوزەیراندا لانیکەم ٥٢ کەس لە سێدارە دراون و، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣٥٤ کەس لە سێدارە دراون و لەو رێژەیەی لە سێدارە دراون لە ناویاندا ١٤بەلووچ و پێنج دەستبەسەرکراوی کورد هەیە".

مەحموود ئەمیری، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بێدەنگی خۆی بشکێنێت، لە دژی کوشتارەکانی دەوڵەت هەڵوێستیان هەبێت و هەموو هەوڵێک بدان بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو کەسانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی ژینا ئەمینی، دەیان کەسی سیاسی و هاوڵاتی و مامۆستای ئایینی لە ئێران دەستبەسەرکران و بەشێکیان بە تۆمەتی پەیوەندیکردنیان بە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە سێدارە دران.



PM:10:10:03/07/2023