چەکدارانی داعش ناوچەی تەلەحەمیس نزیک قامشلۆی بەخەستی تۆپبارانکرد، نزیکەی ١٠٠ هاوڵاتی بەکوژراو بریندارەوە بوونە قوربانی، بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانەش لە داعش، شەڕەڤانانی یەکیەنەکانی پاراستی گەل دەستی بەهێرش کرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG رایگه‌یاند که هێزه‌کانیان لە شەوی رابردوەوە دەستی بەهێرش کردووە له تل عید ، تل مه‌عروف و ئه‌بوگایف.
لەڕاگەیاندنەکەدا هاتووە "ئێواره‌ی رۆژی 13ی ئه‌یلول هێزه‌کانمان له‌به‌رامبه‌ر گونده‌کانی تل عید ، تل مه‌عروف و ئه‌بو گایفی سه‌ربه تلحه‌میس ئۆپه‌راسیۆنیان له‌دژی گروپه چه‌ته‌کانی داعش ده‌ستپێکردوه".
بەپێی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەو شەڕانەدا شەرەڤانان ١٤ گوندیان رزگار کردووە.
ئەم هێرشانەش بۆ رزگارکردنی ئەو ناوچانەو دەرکردنی چەکدارانی داعشە بۆئەوەی جارێکی تر نەتوانن تۆپبارانی ناوچەکانی شاری قامشلۆ بکەن.