خلێفی بۆ یەکەمجار لەسەر چونی مباپێ هاتە دەنگ و مەرجی هەیە

لەکۆنگرەی ناساندی لویس ئینریکی وەک راهێنەری نوێی یانەکە، ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان باسی لە داهاتووی مباپێ کرد.

ناسر خلێفی لەسەر هاتنی هاتنی ئێنریکی سەرەتا وتی" ئەو یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی تۆپی پێ، ژیانێکی نوێ بە شێوازێکی نوێ، سوپاسی کریستۆف گالتیێری ڕاهێنەری پێشوومان دەکەم  هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ یانەکەمان دا کوڕێکی گەورەیە، ڕێزی هەموو کەسێکی گرت و منیش ڕێزی زۆرم بۆی هەیە".

دواتر ناسر خلێفی سەبارەت بە مباپێ وتی: دۆخەکە ڕوونە، بۆ کیلیان دەمانەوێت بمێنێتەوە ئەگەر ئەو بیەوێت بمێنێتەوە ئێمە دەمانەوێت مباپێ بمێنێتەوە، بەڵام دەبێت گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات، ناتوانێت بە خۆڕایی بڕوات، ئەو خۆی ئەو قسەیەی کردووە.


PM:06:24:05/07/2023