یه‌په‌گه 14 گوند لەدەست داعش رزگار دەكات
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل
له‌دوای چه‌ندین ڕۆژ له‌شه‌ڕو پێكدادانی سه‌خت له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) توانیان 14 گوند له‌شارۆچكه‌ی (ته‌ل حه‌میس) له باشوری قامیشلۆ ئازاد بكه‌ن، له لایه‌كی تره‌وه له ئه‌نجامی بۆدومانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر شاری قامیشلۆ 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌ر له‌و شه‌ڕوپێكدادانانه‌دا چه‌كدارانی داعش گورزێكی به‌هێزیان به‌ركه‌وتووه‌و جگه له‌ئازادكردنی ئه‌و گوندانه‌ش یه‌په‌گه ژماره‌یه‌كی زۆر كێڵگه‌ی كشتوكاڵی كه‌وته‌وه ده‌ست، هه‌روه‌ها چه‌ندین چه‌كداری داعش كوژران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
تا ئێستاش شه‌ڕوپێكدادان له‌سه‌ر هێڵی گونده‌كانی (شه‌رموخ) و (ئه‌بوكایف) له خۆرئاوای كوردستان به‌رده‌وامه.
دوابه‌دوای ئه‌و شكستانه، داعش ده‌ستی كردوه به بۆردومان كردنی شاری قامیشلۆ و به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فورات نیوز، 8 هاوڵاتی مه‌ده‌نی به هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه ژیانیان له‌ده‌ستداوه كه سیانیان منداڵن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
PM:02:24:15/09/2014