لە سلێمانی یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە". 

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ی تەموزی ٢٠٢٣ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" شیکارییەکانی تاقیگەی ناوەندی دەریانخست کە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە سنوری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد" توشبووەکە لە ڕەگەزی مێیە و تەمەساڵە و نی (٤٥) ساڵە، دانیشتووی قەزای چوارقوڕنەیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، لەگەڵ گەیشتنیشی بۆ نەخۆشخانە ڕاگیراوە لەکاتێکدا کاری بەخێوکردنی ئاژەڵ دەکات، ڤایرۆسەکەش بۆی گواستراوەتەوە". 

هەورامی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە و لە ژێر چاودێری چارەسەری تەندروستیدایە. 

سەبارەت بە حاڵەتەکانی دیکەش، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەکرد، دەستنیشانکردنە کلینیکیەکان بوونی نیشانەکانی تووشبوون پشتڕاست دەکەنەوە بەسەر ژمارەیەکی دیکەدا، بەڵام بوونی نیشانە کلینیکیەکان بە تەنها بە مانای پشتڕاستکردنەوەی تووشبوون نییە. 

هێمن هەورامی ڕوونیشیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هەماهەنگی و پەیوەندی هەیە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی فیدراڵی لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی سەبارەت بە نەخۆشییەکە. 


PM:05:42:06/07/2023