هاوڵاتییەك: هەورامان گەچێنەیی 25 دەفتەر دۆلاری بردووم.. گەچێنەییش رەتیدەكاتەوە


هاوڵاتییەكی شاری سلێمانی، هەورامان گەچێنەریی، پەرلەمانتاری پێشووی كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان تۆمەتبار دەكات بەوەی 25 دەفتەر دۆلاری "خواردووە"، گەچێنەیش ئەو تۆمەتە رەتدەكاتەو.

حاجی عەتا، هاوڵاتیەكی شاری سلێمانییە و پێشمەرگەی كۆمەڵی دادگەرییە، ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "مامۆستا هەورامان گەچێنەیی، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە كۆمەڵی دادگەری بڕی (25) دەفتەر دۆلاری منی بردووەو وتی نادەمەوە و هەندێك جنێوی پێدام".

ناوبراو وتویەتی "مامۆستا محەمەد حەكیم وتی هەرچیەكت كردووە عەیبی مەلا هەورامان داپۆشە كە بوو بە پەرلەمانتار، ئێمە هەموو هەقەكەت بۆ دەگەڕێنینەوە".

لە بەرامبەردا هەریەك لە هەورامان گەچێنەیی، پەرلەمانتاری پێشووی كۆمەڵ لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئەو تۆمەتەی رەتكردەوە و رایگەیاند "بە شەرع و یاسا بیسەلمێنە، ملم لە مو باركترە و بۆت ئەگێڕمەوە". 



PM:08:57:06/07/2023