لەسەر رێگای هەولێر - مەخموور، لەئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆدا، سێ كەس كە ئەندامی خێزانێكن، گیانیان لەدەستدا کە یەکێک لە قوربانییەکان ئەفسەرێکی دیارو بەڕێوەبەری هەواڵگرییە.
بە پێی زانیارییەکان ناسنامەی قوربانییەکان دەرکەوتووە کە عەقید(عەلا عبداللە) و هاوسەر و منداڵێکیشی، لە ڕێگای هەولیر- مەخمور بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵی دیکەش بریندارن.
عەلا عەبدواللە ئەفسەرە لە كەركوك نیشتەجێیە و بەڕێوەبەری هەواڵگری دۆمیزە. و ئەم ڕووداوە لە کاتێکدابووە کە ئەم خێزانە چوون بۆ پیشوازی دایکیان لە گەڕانەوەی لە حەج.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٩ی تەمووزی ٢٠٢٣ ئۆتۆمبێلێك لەكاتی تیپەڕبوونی بەڕێگای هەولێر - مەخموور، خۆی بە تاسەیەكدا كێشاوەو وەرگەڕاوە، لەئەنجامی رووداوەكەش، سێ سەرنشین كە باوك و دایك و منداڵێك بوون، گیانیان لەدەستداو سێ سەرنشینی دیكەش بریندار بوون.