زومارو گوندی كرفڕ تا ئێستا بەدەست داعشەوەیە

‌هێزی پێشمەرگەی كورستان
شارۆچكەی زومار‌و گوندی كرفڕ تا ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی داعشدایە، هەرچەندە ئەمڕۆ پێشمەرگە كێوماڵی 4 گوندی كرد لەو ناوچەیە.

سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كورستان بە سپی میدیا رایگەیاند: لەنێوان شاخی بەتمە‌و بیرەنەوتییەكانی عەین زالە 4 گوند هەیە كە چەكدارەكانی داعش زیاتر لە هەفتەیەكە چۆڵیان كردوە، ئەمرۆ پێشمەرگە كێوماڵی ئەو ناوچەیەی كرد‌و خستیە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: شارۆچكەی زۆمار‌و گوندی كرفڕ بەدەست چەكدارانی داعشەوەیە، سەرباری ئەوە كە رۆژانە لەلایەن فرۆكە ئەمەریكییەكان‌و تۆپ‌و هاوەنی هێزی پێشمەرگەوە بۆردومان دەكرێت.



PM:04:19:15/09/2014