زیندانییەکی سیاسی کورد بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی (پەیمان گلوانی) خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی (پەیمان گلوانی)، دوای (١٤) ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی شاری ورمێ، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

پەیمان گلوانی، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەهۆی بێ ئاگاییەوە لە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی خومەینی گوێزرابوویەوە، دواتریش هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی گلوانییان ڕاگەیاندووە، بەهۆی "کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە" چۆتە دۆخی کۆماوە.


PM:01:05:10/07/2023