جەمال شارباژێڕی شاعیری گەورە کۆچی دوایی کرد


شاعێری ناسراو و گەورەی کوردستان جەمال شارباژێڕی ئەمڕۆ ١٠ ی حوزەیران لە شاری لەندەن گیانی سپارد.

جەمال شارباژێری لەدایکبووی ١٦/١٠/١٩٤١ ی گوندی واژەی شارباژێرە، هەر لە تەمەنێکی لاوێتیەوە لەگەڵ پیشەی مامۆستایی دەستی بە نووسین کردووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەری دەستەی روانگە لەگەڵ شاعیری گەورەی کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس.

بەسەدان هۆنراوەو نوسینی جیاجیای هەیە، ماوەیەکی زۆرە لە شاری لەندەن دەژی.

-رچەیەک لە جگەرم/ساڵی چاپ 1968 
- فرمێسکی نهینی/ساڵی چاپ 1969
-لە ئەلبوومی یادگارا/ساڵی چاپ 1983
- ژوانگەی هەژان و ژان/ساڵی چاپ 1998 
-خەم و خۆزگە و فرمیسک/ساڵی چاپ 2011 
-لە ناخەوە/ساڵی چاپ 2011 
-زریانیک و داستانێک و دیوانێک/ساڵی چاپ 2011 
-گوڵ وەنەوشەکان/ساڵی چاپ 2011
- ملوانکەی هەزار دەنکەی شارباژێڕ/ساڵی چاپ ١٩٨٦ 



PM:07:21:10/07/2023