ئاگادارن پاریس بەتەمای چیە

میدیای ئیسپانیا دووپاتی دەکاتەوە یانەی پاریس سانجێرمان بە هیچ شێوەیەک نایەوێت دەستبەرداری مباپێی ئەستێرەی یانەکەی ببێت بەخۆڕایی.

بە پێی،زانیاری رۆژنامەی  مارکا  پاریس سانجێرمان دەستبەرداری لەدەستدانی مباپێ بە ئاسانی نابێت نابێت، یانەکە هەموو کارتەکان بەکاردەهێنێت و لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی مباپێ ڕازی بکات بۆ نوێکردنەوە گرێبەستەکەی کاتێک لە ١٧ی ئەم مانگە دێتە قۆناغی ئامادەکاری.

هەروەها پاریس سانجێرمان دەیەوێت هەموو چەکەکانی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی بۆ مباپێ ڕوون بکاتەوە کە ئەگەر بە خۆڕایی بڕوات، ئەوا زیانێکی گەورە بەجێ دەهێڵێت بۆ یانەکە.


PM:06:37:11/07/2023