دووەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە قەزای كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمار كرا.
شیروان جەلال، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی كۆیە رایگەیاندووە، توشبووەكە دانیشتووی سەنتەری قەزای كۆیەیە و تەمەنی 19 ساڵە و رەگەزی نێرە، پێشتر چارەسەری وەرگرتووە و ئێستا لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و پشكنینەكانی بەغدای ھاتووەتەوە و دەركەوتووە توشبووی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ماڵی توشبووەكە ئاژەڵدار نین، بەڵام دەوترێ جەژن قوربانیان كردووە و تیمەكانیان چوون بۆ لێكۆڵینەوە، ئەگەر وابێت پشكنین بۆ ئەندامانی ئەو ماڵانەش دەكەن كە گۆشتی قوربانیەكیان بۆ چووە.