لە هەولێر ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی تەموزی ٢٠٢٣ ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک کەمپی بەحرکە کوژرا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی (سیامەند شابۆی) لە نزیک کەمپی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر کوژرا. 

لە ئێستاشدا هێزێکی ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری و لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەبارەی ئەو رووداوەوە هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاونەكردووەتەوە.

شەوی ٦ لەسەر ٧ی ئەم مانگەش لە ناوچەی هەڵشۆی سەر بە قەزای قەڵادزێ دوو ئەندامی دیکەی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران بە ناوەکانی (لوقمان ئاجی ناسراو بە لوقمان گەرگولی و عادل موهاجر، ناسراو بە سەرباز چاوشین)كوژران. 


PM:06:39:12/07/2023