داهاتووی رامۆس بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، داهاتووی سێرجیۆ ڕامۆسی ئەستێرەی ئیسپانی، بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان، هێشتا بە نهێنی ماوەتەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی گومانەکان لەسەر مانەوەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بۆ وەرزی داهاتوو.

 ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە لە چەند هەفتەی داهاتوودا پاریس بەجێبهێڵێت، بەو پێیەی کە هەندێک ئارەزووی لەلایەن یانەکانی سعودیەوە هەیە، هەروەها یانەی فلامینگۆی بەڕازیلیش خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا بگوازێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە رامۆس گرێبەستی لە یانەی نەسری سعودیە پێشکەشکرا،بەڵام لەبەر خێزانەکەی رەتیکردەوە،بە قسەی رۆژنامەی ئیسپانیاش دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی پێشووتری سڤییا.


AM:09:21:13/07/2023