تەندروستی سلێمانی رایگەیاند کە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون کە خەڵکی شارۆچکەی چوارقورنەیە نە خۆشییەکەی تێپەڕاند و چاکبوەوە.
لە راگەیاندنێکدا تەندروستی سلێمانی دەڵێن" ئەو هاوڵاتیەی هەفتەی رابردوو وەك یەكەم تووشبووی تای خوێن بەربوون لەپارێزگای سلێمانی راگەیەندرا، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانە چاك بووەوە و رەوانەی ماڵەوە كرایەوە".
هەروەها هاتووە " یەكەم تووشبووی تای خوێن بەربوون لەپارێزگاری سلێمانی، ژنێكی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵكی شارۆچكەی چوارقوڕنە بوو، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر و باشبوونی باری تەندروستی، ئەمرۆ لەلایەن بەرێوبەر و پزیشك و ستافی نەخۆشخانەی شار بەچەپكەگوڵە ماڵئاوایی لێكرا و ڕەوانەی ماڵەوە كرایەوە".
سەرچاوە تەندروستییەکانی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن نزیکی ٣٠ کەس گوومانی تووشبوونیان بە تای خوێنەبەربوون لێدەکرێت، لەو ژمارەیە نیوەیان تا کەیان گرتووە، ٥ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.