کۆمپانیای دیلۆیت لە ڕاپۆرتێکدا داهات و خەرجی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی بۆ چارهگی یهكهمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆیت، کۆی بەرهەمی نەوت ٣٦ ملیۆن و ٧٢٣ هەزار و ٤٧٥ بەرمیل نەوت بووە، بڕی هەناردەكردن ٣٢ ملیۆن و ٣٠٧ هەزار و ٣٨٢ بەرمیل و بڕی تەرخانکراویش بۆ پاڵاوگە چوار ملیۆن و ٣٩ هەزار و ٢٣٢ بەرمیل بووە، هەروەها بڕی فرۆشی ناوخۆ ٣٧٦ هەزار و ٨٦١ بەرمیلە.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە" داهاتی گشتیی نەوت لە هەرێمی كوردستان دوو ملیار و ١٩٩ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار و ٣٩٦ دۆلار بووە، لە كاتێكدا تێکڕای نرخی بەرمیلێك نەوت ٦٧.٦٣٩ دۆلار بووە، لەم ڕێژەیەش داهاتی نەوتی ناوخۆ ٢٢ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٤٥٦ دۆلار و تێکڕای نرخی بەرمیلێكیش ٥٨.٦٣٨ دۆلار بووە".
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەكەدا كۆمپانیای دیلۆیت ئەوەشی خستووەتەڕوو، خەرجی پڕۆسەی نەوت لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا، ملیارێك و ٢٥٣ ملیۆن و ١٨٧ هەزار و ٢٥٤ دۆلار بووە و لەم ڕێژەیەش داهاتی ماوە بۆ حکومەت كە بۆ مووچەی مووچەخۆران تەرخان كراوە، بریتی بووە لە ٩٤٦ ملیۆن و ٤٩٧ هەزار و ١٤٢ دۆلار.