عێراق.. بۆ فێنککردنەوەی مردووەکان قاڵبی سەهۆڵ لەسەر گۆڕەکان دادەنرێت

بۆ فێنککردنەوەی مردووەکان لە عێراق قاڵبی سەهۆڵ لەسەر گۆڕەکان دادەنرێت کە ئەمەش کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە. 

لە عێراق چالاکوانان هەندێک وێنە و گرتە ڤیدیۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا قاڵبی سەهۆڵیان لەسەر گۆڕی مردووەکان دادەنێن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی پلەی گەرمای بەرزی خۆر لەسەر مردووەکان. 

ئەمەش مشتومڕێکی زۆری لەنێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە، چونکە لە کاتێکدا کە زۆرێکیان ناڕەزای خۆیان دەربڕی لە پەرەپێدانی ئەو جۆرە بابەتانە کە پەیوەندییان بە ئایینەوە نییە، هەندێکی دیکە ڕێگەیەکیان دۆزیەوە بۆ گاڵتەکردن و پێکەنین.


PM:04:35:14/07/2023