چوار کەس لەم پارێزگایەی کوردستان خنکان

بەرگری شارستانی زاخۆ رایدەگەیەنێت؛ ئەمڕۆ هەینی، لە سێ روداوی جیاوازدا سێ کەس لە ئاودا خنکاون، لە قەزای خەباتیش منداڵێک لە زێی گەورەدا خنکا.

بەپێی راگەیەنراوەکەی بەرگری شارستانی زاخۆ، کاتژمێر (٤:٣٠)ی خولەکی ئەمڕۆ هەینی، پەیوەندی بە تیمی مەلەوانی بەرگری شارستانی زاخۆ کرا، بەهۆی بونی روداوێکی خنکان لە گوندی دولا، کە گەنجێکی تەمەن ١٥ساڵی خەڵکی سێمێڵ لە ئاودا خنکاوە.

دەشڵێت: "تیمی مەلەوانی بە زوترین کات گەیشتنە شوێنەکە و دوای گەڕان توانیان تەرمی گەنجەکە بدۆزنەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی داد لە زاخۆ کرا، لە هەمان کاتدا کەسێکی دیکە کە تەمەنی ١٥ ساڵە لە گوندی باکرما لە ئاودا خنکاوە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە".

بەپێی راگەیەنراوەکە، کەسێکی دیکە کە رەگەزی مێیە لە (روباری گەورە)ی زاخۆ خنکاوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی بەردەوامە.

لە هەمان کاتتدا، لە زێی گەورەی قەزای خەبات منداڵێک  خنکا و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاوڵاتییانەوە تەرمەکەی دەرهێنرایەوە.


PM:07:05:14/07/2023