نرخی ئەمڕۆی دۆلار و سەرجەم دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم ڕاگەیەندرا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی تەموزی ٢٠٢٣ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەجێگیری مایەوە، هەروەها نرخی پاوەن بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار و ٦٠٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩١ هەزار دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٥ هەزار و ٦٣٦ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٩٨ دینارە.


AM:10:21:15/07/2023