لەناوچەی سەردەشت هەشت پاسداری ئێران كوژران

‌هێزەكانی سوپای پاسداران
لەشەڕو پێكدادانێكدا لەناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەنێوان هێزێكی پێشمەرگە‌و هێزەكانی سوپای پاسداران 8 پاسدار كوژران.

ماڵپەڕی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەواڵێكدا رایگەیاند شەوی پێنجشەممەی رابردوو هێزێكی سپای پاسداران له‌ سه‌رده‌شت له‌ ناوچه‌یه‌ک به‌ ناوی پشتی سه‌رچاوه‌ی قه‌په‌به‌زێن له‌ نێوان ئاواییه‌کانی " کانی زه‌رد" و " وه‌ردێ" که‌مینیان بۆ پۆلێک پێشمەرگەكانی "پارێزه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان" ناوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه‌ لێیان وه‌ده‌ست بێن‌و جیا له‌ تێکشکاندنی گه‌مارۆو که‌مینه‌که‌، چه‌ند پاشدار بکوژن‌.

تا ئێستا هیچ لایەنێكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەكردوەتەوە‌و ئاشكراش نیە پێشمەرگەكان سەر بە كامە حیزبی رۆژهەڵاتین.



PM:12:07:16/09/2014