لە ئێران بەندکراوێکی کورد لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی تەموزی ٢٠٢٣ بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "ماددە هۆشبەرەکانەوە" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لە سێدارەنی بەندکراوێک بە ناوی سەنگەر خزری، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شارۆچکەی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت، لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە جێبەجێ کرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەنگەر خزری دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


AM:10:17:17/07/2023