کەین هەڵوێستی خۆی لەبارەی چونی بۆ پاریس سانجێرمان یەکلایی دەکاتەوە

 بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، هاری کەین هێرشبەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرس ئارەزووی ئەوە ناکات لەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بکات.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "تەلیگراف"ی بەریتانی، تۆتنهام ڕکابەری ڕاستەوخۆی لەگەڵ بایرن میونشن دەکات بۆ تواناکانی هاری کەین لە وەرزی داهاتوودا.

 بەم دواییە پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە هاری کەینەوە کرد، بەڵام کاپتنی ئینگلتەرا ئۆفەرێکی یانە فەرەنسییەکە ڕەتدەکاتەوە.
 نرخی هاری کەین بەرز نابێتەوە دوای ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا ڕەتیکردەوە بچێتە خولی فەرەنسا.
  تۆتنهام دوو پێشنیاری بایرن میونشنی ڕەتکردبووەوە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا دەستبەرداری کەین بێت، چونکە لیڤی زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەنی دەویست، سەرەڕای ئەوەی ساڵێک لە گرێبەستی یاریزانەکە ماوە.


AM:12:11:18/07/2023