نرخی ئەمڕۆی دۆلار و سەرجەم دراوەکانی دیکە ڕاگەیەندرا

بەیانی ئەمڕۆ ١٨ی تەموزی ٢٠٢٣ لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و نرخەکەی بەجێگری مایەوە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار، دوێنێ بەیانیش بەهەمان نرخ مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕەکان بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار و ٢٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٠ هەزار و ٨٠٠ دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٥ هەزار و ٦٧٣ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٩٣ دینارە.


AM:10:09:18/07/2023