بڕە پارەیەکی خەیاڵی بۆ بینینی یەکەم یاری مێسی لە ئەمریکا

ڕۆژنامەکانی بەریتانیا تیشکیان خستە سەر بەهای ئەو بلیتانەی کە پێشکەشکرابوون بۆ بینینی یەکەم یاری لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەگەڵ تیپە نوێیەکەی ئینتەر میامی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕەخنەیان لەو بڕە خەیاڵییە گرت کە هەندێک پارەیان داوە بۆ ئەوەی هەینی داهاتوو لە یاریگاکاندا بن لە کاتی یارییەکەدا کە ئینتەر میامی دژی یانەی کروز ئازول ئەمساڵ لە قۆناغی یەکەمی جامی یانەکانی ئەمریکادا کۆدەکاتەوە.

 ڕۆژنامەکان ئاشکرایانکردووە، هەندێک لە هاندەرانی 110 هەزار دۆلاریان داوە نزیکەی 85 هەزار پاوەن، لەکاتێکدا بلیتەکە بەزۆری تەنها نزیکەی 490 دۆلارە بەمەبەستی سەیرکردنی یارییەکە بەگشتی و مێسی لە یاریگادا بەتایبەتی.  


PM:02:56:18/07/2023