گەشتی عومرە دەست پێدەكاتەوە


وا بڕیارە لەسبەینێوە بە فەرمی گەشتی عومرە دەست پێبكاتەوە و وڵاتی سعودیەش ئامادەكارییەكانی دەست پێكردووە.


نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، لە سبەینێوە گەشتی عومرە دەست پێدەكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی رێكارە كارگێڕییەكانە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی عومرە. 

نزیكەی دوو مانگە بەهۆی ئەنجامدانی فەریزەی حەجەوە، گەشتەكانی عومرە بۆ هەرێمی كوردستان وەستێنراوە.



AM:09:05:19/07/2023