پاریس سانجێرمان بە گرێبەستێکی خەیاڵی مباپێ و مەدرید شۆک دەکات

پاریس سانجێرمان ڕەتیدەکاتەوە خۆی بدات بە  دەستەوە بەرامبەر بە کیلیان مباپێ، ئەستێرەی تیپەکە، بۆ ئەوەی لە کۆتایی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤رێگەی چوونی  لێبگرێت.
 

  پێگەی "دیفێنسا سێنتڕاڵ" سەری سوڕما کە خاوەنی یانە پاریسییەکە خەریکی ئامادەکردنی گرێبەستێکی هەتاهەتاییە  بۆ مباپێ.

 ئاماژەی بەوەکردووە، پاریس هەوڵدەدات مباپێ ڕازی بکات بۆ نوێکردنەوە، خاوەنەکانی یانەکەش لە قەتەر گڵۆپی سەوزیان بۆ مەرجەکانی گرێبەستێکی درێژخایەن هەڵکردووە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ یان زیاتر دەبێت، لەو ماوەیەدا کیلیان مباپێ یەک ملیار یۆرۆ وەردەگرێت.

 لە لایەکی دیکەوە پەیامنێری بەرنامەی "ئێل چرینگیتۆ" ئاماژەی بەوەدا کە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە خۆی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ مباپێ بەدوور دەگرێت.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خلێفی بە دڵسۆزی و بەخێرهاتنەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو یاریزانەکان دەکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی مەشقەکان، بە پێچەوانەی مباپێ، چونکە پەیوەندی نێوانیان گرژ و ساردە.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرۆکی یانە پاریسییەکە بە سڵاوێکی کورت و سارد ڕازی بوو، تەنانەت سەیری چاوەکانی کیلیانیشی نەکرد.

 لای خۆیەوە ڕۆژنامەی "مارکا" لێدوانێکی لەسەر بەشداریکردنی مباپێ لە مەشقەکانی یانەی پاریسیدا، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە داوەو ئاماژەی بەوەشکردووە، کیلیان لەگەڵ برا بچووکەکەی ئیتان هاتە ناو یاریگاکە، و وا دیار بوو گۆشەگیر و ئارام بوو، و بە نیگا تیژەکان ڕازی بوو، بەبێ ئەوەی کارلێکی ئاسایی لەگەڵ هاوڕێکانیدا بکات.

 هەروەها چرینگیتۆ پێشبینی ئەوەشی کرد کە کیلیان مباپێ لە گەشتە هاوینەییەکەی بۆ ژاپۆن لەگەڵ پاریس سانجێرمان گەشت نەکات.

 ناوبراو پاساوی ئەوەی دایەوە کە ئیدارەی پاریس چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی ئەستێرە فەرەنسییەکە دەکات سەبارەت بەو وادەیەی کە خلێفی پێی بەخشیوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.


PM:03:13:20/07/2023